گۆنزالۆ هیگواین-ی هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید هەوڵ دەدات دەرفەتی یارییکردن لە یارییەکەی ئەرجەنتین بەرانبەر چیلی بەدەست بێنێت لە ڕۆژی هەینی دادێ لە چوارچێوەی یارییەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانیی ٢٠١٤.
یاریزانەکەی پێشووی ڕیڤەر پلەیت شەوی دووشەممە گەیشتە بوێنۆس ئایرێس دوای ئەوەی هاتریک-ی بۆ یانە ئیسپانییەکە تۆمار کرد بەرانبەر ئیسپانیۆل کە ٤-٠ براوە بوون، وە لە فڕۆکەخانەی ئێزێیزاش کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی بۆ ئەنجام درا.
هیگواین بە ڕۆژنامەوانانی گوت:” هیوادارم ئەم سەرەتایە [ـی یارییەکانی پاڵاوتن] بە شێوەیەکی زۆر باش دەست پێبکات.”